سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەیف سامی بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.
وتیشی، بانگهێشتەکە بە مەبەستی بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی دارایی پارێزگاکان.
ئەو وتانەی عەتوان عەتوانی، لەمیانی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی داراییدا هات لە وەرزی نوێی یاسادانان.