بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی 6ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژە لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامین.
وتیشی، بڕی 282هەزار و 660 تۆنمان بۆ دیاریکرابوو، لەو بڕەش 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، بەهەر شەش سایلۆکەی سلێمانییەوە.
باسی لەوەش کرد، ژمارەیەک لە جوتیاران پارەکەیان وەرگرتووەتەوە و ژمارەیەکی دیکەیان ماوە کە ئەوانیش لە ئایندەیەکی نزیکدا وەریدەگرن و لە بەغدادەوە پارەمان بۆ رەوانە دەکرێت.