لە عێراق زیاتر لە 10 جۆر ئاژەڵی کێوی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرێک لە ئاژەڵە کێوی و ئاوییەکان لە عێراق مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە سەبارەت بە مەترسیی لەناوچوونی ئاژەڵە کێوییەکان”.

سەبارەت بە جۆری ئاژەڵەکان دەڵێت، ”دیارترین ئەو ئاژەڵانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە پێکدێن لە چەند جۆرێکی سەگی ئاوی، ئاسک، کیسەڵ، بزنە کێوی، بولبولی سپی، مشکی کلک درێژ، ماسی، پڵنگ، مار و داڵ”.

دەشڵێت، ”چەندین هۆکار هەیە بۆ لەناوچوونی ئەو ئاژەڵانە کە گرنگترینیان گۆڕانی کەشوهەوا، خۆڵبارین، وشکەساڵی، بەبیابانبوون، چالاکییەکانی مرۆڤ و داربڕینە”.

لەو بارەیەوە فازڵ غەراوی داوا لە حکومەت دەکات کە پەیماننامەی رامسەر چالاک بکات بۆ پاراستنی فرەچەشنی بایۆلۆجی لە وڵاتدا و رێگریکردن لە راوکردنی ئەو ئاژەڵانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، هاوکات چەندین پارێزبەندی سروشتییان لە هەموو پارێزگاکان بۆ دابینبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی رادەستکردنی داواکراوێک بە کوەیت لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رادەستکردنەوەی سلێمانی خالیدی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوەیت بە وڵاتەکەی لێپرسینەوە…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share