سێ ژن کێبڕکێی جێگرتنەوەی بایدن دەکەن

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستهەڵگرتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوبووەتەوە، لەئەگەری روودانی ئەمیش ناوی چەند کەسێک وەک جێگرتنەوەی دەهێنرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، لە ئەگەری کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی حزبی دیموکراتەکان جارێکی دیکە دەرگای خۆبەربژێرکردن دەکاتەوە و چەند ناوێکیش بۆ ئەو مەبەستە دەهنێنرێن.

هەریەکە لە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نانسی پێلوسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا و میشێل ئۆباما گاوین نیوزۆم حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەو کەسانەن چاوەڕێ دەکرێت خۆیان بەربژێربکەن.

بەپێی پێشبینییەکان ئەگەر جۆ بایدن بکشێتەوە پشتگیری خۆی بۆ کامالا هاریسی جێگری دەردەبڕێت، بەهۆی ئەوەی پێشتریش رایگەیاندبوو دەکرێت ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

کەمتر لە سێ کاتژمێری ماوە بۆ راگەیاندنی ئەنجامەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی

بابەتی دواتر

کۆتایی بە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share