بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا راگیران

بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی جیهانییەوە، زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا راگیران و کاریگەری لەسەر ژمارەیەن لە میدیا نێودەوڵەتییان و بانکەکان هەبووە.

کێشە تەکنیکی جیهانییەکە کاریگەری لەسەر کارەکانی وڵاتانی جیاواز هەبووە لەوانە فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا، هێڵی ئاسمانی تورکیا، میدیاکانی ئوسترالیا و بانکەکانی ئەو وڵاتە.

هاوکات، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئەمریکا داوای لە سەرجەم فڕۆکەکان کرد بنیشنەوە، بەهۆی کێشەکەوە و گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەموکوڕییەکی لە سیستمە جیهانییەکەیدا راگەیاند، لەکاتێکدا کۆمپانیای کرۆودسترایکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی رووبەڕووی کێشە بووەوە لە خزمەتگوزارییەکەیدا لەسەر ئاستی جیهان.

لە بەریتانیا، کێشە لە پەخشی ئاسمانی چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی و سیستمی پزیشکی وڵاتەکەدا دروستبوو، بۆرسەی لەندەن کارەکانی وەستا، هاوشان لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share