بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەری کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەری.

سێ ڕۆژ پیش ئێستا ئێران و چین ڕێککەوتنێکی 25 ساڵەیان واژوو کرد، کە یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە گەمارۆی سەر کەرتی وزەی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.

موجتەبا زولنور، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندووە، ” یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی گەورە پەیوەندی درێژخایەن و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە لە ئاستی بەربڵاودا هاوکاری ئابووریمان هەبێت”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاندووە، ” کۆماری ئیسلامی جگە لە چین، بەدوای ئەوەدایە کە لەگەڵ ڕووسیاش ڕێککەوتنی درێژخایەن و ستراتیژی واژوو بکات کە هەم دانوستانە ئابوورییە دوولایەنەکان “تۆکمە بکاتەوە و هەم لە بواری چالاکی هاوبەش دەتوانێت ڕێگاخۆشکەر بێت.

ڕێککەوتنی نێوان چین و ئێران لە چەند خاڵێکدا دژی بڕیارەکانی ئەمریکایە، بە تایبەت پرسی فرۆشتنی نەوت و گاز کە ئەمریکا پێشتر ڕێگری توندی لێدەکرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم چالاکییەکانی ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share