بومەلەرزەیەک ئەمریکای هەژاند و مردن و برینداری لێکەوتەوە

بومەلەرزەیەک لە باکوری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا روویدا و بەهۆیەوە لانی کەم 13 کەس برینداربوون و گیانیانلەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەیمانگەی ئەمریکی بۆ رووپێوی جیۆلۆجی، “بومەلەرزەیەکە بە گوڕی 6.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 40 کیلۆمەتر لە خۆرئاوای شاری ئۆریکای باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیا روویداوە
“.

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە سەدان ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و 11 کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە و هاوکات کارەبای 74 هەزار ماڵ بڕاوە.

هاوکات بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بومەلەزرەکە زیانی زۆر گەورەتری لێکەوتووەتەوە و لە چەند شوێنێک حاڵەتی رۆچوونی دروستکردووە و بەهۆیەوە چەند رێگەیەک داخراون و هاتوچۆ پەکی کەوتووە.

 

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. گەنجێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سیاسییەکی ئەمریکی: پێویستە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هەڵبوەشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share