وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەننە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

عەلی مەعرەج بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانمان هەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، دەکرێت ئەم ئاستە لە بەرهەمهێنان لە رێگای گەڕی پێنجەمی مۆڵەتپێدان و هاوپێچکردنی، ئەو گرێبەستانەی ئەنجامدراون بەدیبێت، جگە لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی ئەرتاوی، ئیبن عومەر، و توبا و ئەو کێڵگانەی دیکە کە ماون لە رێگای هەوڵە نیشتمانییەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share