ئەمڕۆ 17ی حوزەیرانی 2024، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتاییان هات، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە کۆتایی هاتووە.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی rابردوو پرۆسەکە باشتر بەڕێوەچوو بە هاوکاری هەمووان و لەخۆبردووی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکان و مامۆستایانی پۆلی دوانزەکان سەرەڕای قەیرانەکان، وتیشی، “هیوادارم دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەدڵی هەمووان بێت و ماندووبوونی خوێندکاران بکاتە دڵخۆشی و دڵ ئارامی”.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە سەرەتای دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان رایگەیاند، 122 هەزار و 15 خوێندکار لە 2115 هۆڵی تاقیکردنەوە تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن.