تیمێكی شاخەوانانی كوردستان دەچنەسەر لوتكەی چیای ئێڤێرێستی بچوک

تیمێكی شاخەوانانی كوردستان دوای گەیشتن و سەركەوتن بۆسەر لوتكە چیای كازبێك لە جۆرجیا بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان بڵاویكردەوە، تیمی ئێکسپدەیشنی سەر بە فیدراسیۆنەكەیان كە لە کۆمەڵێک شاخەوانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان پێکھاتبوون، لە 16ی ئەم مانگە توانییان بگەنە لوتکە چیای (کازبێک) لە زنجیرە چیاکانی قەفقاز لە وڵاتی جۆرجیا و ئەوروپای رۆژھەڵات.

چیای کازبێک کە پێنج هەزار و 54 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە، لە سنووری نێوان ھەردوو وڵاتی جۆرجیا و ئۆسیتیای روسیا ھەڵکەوتووە و بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 1868 شاخەوانان توانیویانە پێبنێنە سەر ئەو لوتکەشاخە.

کازبێک بەرزترین چیای جۆرجیا نییە، بەڵکوو سێھەم بەرزترین چیایە لەدوای لوتکە چیاكانی (ئاشخاڕەش 5201 مەتر) و (جەنگا 5059 مەتر) لە ئاستی دەریاوە، بەڵام چیای کازبێک بەھۆی زۆری و بەرزی پلەی سەختییەکەوە کەمتر نییە لە پلەی سەختی زنجیرە شاخەکانی ھیمالایا و بە “ئێڤێرێستی بچوک” ناوبانگی دەرکردووە، وەك ئەوەی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

بابەتی دواتر

رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share