بۆ رزگاربوون لە ماندووێتی و تەمبەڵی دڵنیابە لەوەی ئەم خواردنانە لە چێشتخانەکەتدا هەن

ئەگەر بە ماندوویی لە خەو هەستایت، یان بەزەحمەت لە جێگاکەت هەستیت، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خۆراکی تەندروست ناخۆیت.

شاراوە نییە کە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست بۆ تەندروستیی گشتی باشە، لە هەمان کاتیشدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ماندووێتیدا.

خۆراکە تازەکان لە زیادکردنی ئاستی وزە باشترن لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکان، و بەزۆری پڕن لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان.

بۆ ئەوەی رۆژەکەت بە باشی دەست پێبکەیت، دڵنیابە ئەم خواردنانە لە چێشتخانەکەتدا هەن:

تۆوی چیا:

تۆوی چیا ژەمێکی باشی ئاسن و مەگنیسیۆم دابیندەکات، کە دەتوانێت یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماندووێتی بدات.

بادەم:

سەرچاوەیەکی گەورەی وزەیە و دەتوانێت یارمەتیی باشکردنی بیرەوەری بدات، چونکە مێشکت بە ئاگا دەهێڵێتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ترشیی چەوری ئۆمیگا سێ و مەگنیسیۆم.

شووتی:

نەخواردنەوەی ئاوی پێویست لەوانەیە ببێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و سەرئێشە، هەر بیە باشتر وایە شوتی بخۆیت بەو پێیەی 92%ی ئاوە و خواردنی رێگەیەکی خێرا و ئاسانە بۆ شێدارکردنی جەستەت.

هێلکە:

سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین، و وزەی “درێژخایەن” دابین دەکات، پڕە لە لیوسین، ترشێکی ئەمینییە کە بەرهەمهێنانی وزەی جەستە  بەرزدەکاتەوە.

شۆفان:

هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ زیادکردنی وزە، هەروەها یارمەتیی زیادکردنی ئاستی سیرۆتۆنین دەدات، کە رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی بیرەوەری و فێربوون.

 

 

بابەتی پێشتر

شارەزایان چەند نیشانەیەکی باوی شێرپەنجەی ئێسک ئاشکرادەکەن کە نابێت پشتگوێبخرێن

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا

بەهۆی کێشەی کەمیی دابینکردنی دەرمانەوە فرۆشتنی حەبی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا، بڕیارەکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ڕۆژنامەی Journal…
Total
0
Share