دەبێتە سێیەم.. جۆرێكی دیكەی كۆرۆنا لە بەریتانیا دۆزرایەوە

گەشتەكانی لەگەڵ باشووری ئەفریقا ڕاوەستان

دەسەڵاتدارێتی بەریتانیا دۆزینەوەی دوو حاڵەتی توشبوون بە جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد كە “مایەی نیگەرانی زۆرە” بەهۆی خێرایی لە بڵاوبوونەوە و دەڵێت، سەرچاوەكەی باشووری ئەفریقایە.

مات هانكۆك، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم وتی، ئەم جۆرە نوێیە گۆڕاوەی ڤایرۆسەكە دەبێتە “سەرچاوەی نیگەرانییەكی گەورە بەهۆی خێرایی لە بڵاوبوونەوەی، پێدەچێت گۆڕانكارییەكەی زیاتر بێت لەو جۆرەی بەمدواییە لە شانشینی یەكگرتوو دۆزرایەوە”.

وتیشی، كەسانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە كە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە باشووری ئەفریقاوە هاتوون و، ئەوانەش كە پەیوەندییان پێیانەوە هەبووە كەرەنتین كراون.

دەسەڵاتدارێتی بەریتانیا دەشڵێت هەر كەسێك لە باشووری ئەفریقا بوبێت یان پەیوەندی نزیكی لەگەڵ هەر كەسێكدا بوبێت كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سەردانی ئەو وڵاتەی كردبێت، بەخێرایی كەرەنتین دەكرێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لە كاتژمێر 9 بەكاتی گرێنچی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هیچ گەشتیارێك لە باشووری ئەفریقاوە ناتوانێت بچێتە ئینگلتەراوە، جگە لە بەریتانی و ئێرلەندییەكان و هەڵگرانی ڤیزا و نیشتەجێبووانی بەردەوام كە پێویستە ئەوان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندان لە ماڵدا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كەرەنتین بكرێن.

هەروەك گەشتە ڕاستەوخۆكان لەگەڵ باشووری ئەفریقیا ڕاوەستێندرا.

دۆزینەوەی ئەم جۆرە نوێیە گۆڕاوە بە چەند ڕۆژێكی كەم دێت پاش دۆزینەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شانشینی یەكگرتوو كە دەسەڵاتدارێتی تەندروستی بە پەتایەكی خێرا بڵاوبووەوە بەراورد بەوەی پێشوو ناویبرد.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرز بووەوە

بابەتی دواتر

داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و ئەگەرەكانی شەڕ لەگەڵ ئێراندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share