بەڕێوەبەرایەتییی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كۆیە- دوكان نزیك گوندی سوێرەڵە ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای كۆیە- دوكان نزیك گوندی سوێرەڵە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری نیسان تیدا وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا و سەرنیشنەكەشی زامداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە داوا لە شوفێران دەكات پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.