زانکۆ لاین کارا کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سیستمی زانکۆ لاینی کارا کردووە، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە کارایی دەمێنێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێندکاران.

دوێنێ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە سیستمی زانکۆ لاین کارا دەکەن، بەیانیی ئەمڕۆ سیستمەکە کارا کرا، بڕیارە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە کارایی بمێنێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، خوێندکارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمییانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.

لەم لینکەوە سەردانی زانکۆ لاین بکە:

https://www.regayzanko.com/student/index.php?fbclid=IwAR3gBnucPj34xk5F0X0s4sDK1gvsVzUHjz6Vkps6biT0eKD4dxtIX-mbdVs&fs=e&s=cl&fs=e&s=cl

بابەتی پێشتر

لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گیانلەدەستانی ژینا ئەمینی کوژراو و بریندار هەن

بابەتی دواتر

سێ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share