بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاشی کەمکردەوە و بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە، 12 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتەبازاڕەوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 149 هەزار و 350 دینار بەرزبووەوە.

خشتەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە بووە، 268 ملیۆن و 96 هەزار و 834 دۆلار کۆی گشتی خسنتەڕووی دۆلار بووە، لەو بڕە 255 ملیۆن و 546 هەزار و 834 دۆلار بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانی بووە و 12 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

بەهای دۆلار لەماوەی رابردوو، لە نێوان 147 هەزار دینار بۆ 148 هەزار دینار جێگیری بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی نزیکەی 10 رۆژە بۆ ئەو نرخە دابەزینەوە بەخۆیەوە نەبینیووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share