یەدەگی زێڕی گەیشتە 130 تۆن
عێراق لەسەر ئاستی جیهان 10 پلە چووە پێشەوە

بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق 10 پلەی چووەتە پێشەوە لە خشتەی ئەو وڵاتانەی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕن و بووە خاوەن 130.39 تۆن زێڕ.

بانكەكە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كڕینی بڕێكی نوێی زێڕی ئاشكراكرد كە نزیكەی 34 تۆن و زیادبوونە بە بڕی 35%ی ئەوەی پێشتر خاوەنی بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، زیادكردنەكە لە چێوەی ستراتیژی بانكی ناوەندیدایە بۆ بەڕێوەبردنی سەروەت و سامانەکانی بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی سەقامگیری و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

بەو كڕینە نوێیە عێراق چووەتە ڕیزبەندی 30هەمین لەسەر ئاستی جیهان و چوارەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.

زێڕ یەکێکە لە گرنگترین سەروەت و سامانەکانی بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پەناگەیەکی سەلامەتە لە بارودۆخی نادڵنیاییدا، بەهۆی قبوڵکردنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

زیادبوونی یەدەگی زێڕ کاریگەریی دەبێ لەسەر متمانە و بەھێزبوونی نرخی کڕینی دیناری عێراقی و جێگیربوونی دۆخی دارایی وڵات.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئەردۆغان وادەی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بۆ پێنجەم هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە. نرخی بەرمیلێک…
Total
0
Share