عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بوون بە ئەندام لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی بەردەوامە

وەزیری بازرگانیی عێراق کە هاوکات، سەرۆکی تیمی هەماهەنگیکار و گفتوگۆیە لەگەڵ رێکخراوی بازرگانیی جیهانی رایگەیاند، دانسوستانەکان بۆ بەئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوەکە دەستی پێکردووەتەوە دوای راوەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە 16 ساڵ.

ریاز فاخر هاشمی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ئابورییەکان لە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، تیمەکانی دانوستانکاری عێراق کۆبوونەوە ئامادەکارییەکانیان لە بارەگای رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە جنێڤ دەستپێکردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سێیەمین کۆبوونەوەی گروپی کار بۆ بەئەندامبوونی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، سێیەمین کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانیی عێراق دەبێت و کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە دەبێت بەو فایل و بەڵگەنامانە کە لەلایەن لیژنەی نیشتمانیی پەیوەندیدار بە پەیوەستبوون بە ئەندامێتیەوە تەواوکراون.

باسی لەوەشکردووە، یەکەمجارە کە تیمی دانوستانکاری عێراقی لە بواری دانوستاندندا بگاتە ئەم ئاستە ئەزموونە، ئەمەش رەنگدانەوەی پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە ئەندامێتی لە رێکخراوی بازرگانی جیهانیدا.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسک مانگانە 45 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

پەروەردەی هەولێر هەڕەشە لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

ئەمشەو دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، قوربانییان لێنەكەوتووەتەوە. تەقینەوەی یەكەم سەنتەرێكی مەساجكردنی لە…
Total
0
Share