وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی نائارامی عێراق

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوونەتە هۆی نائارامی لە عێراقدا، ئەمەش هانی حکومەت دەدات لە هەر کاتێک زیاتر کار بۆ کۆتاییهێنان بەو هاوپەیمانێتییە بکەن.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، چەندین جار هێزەلانی ئەمریکا نابەرپرسانە ئەوەی بیانەوێت ئەنجامی دەدەن و لێکتێگەیشتنەکان و گفتوگۆ دوو قۆڵییەکان تێکدەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی شەوی رابردوو روویدا کردەیەکی تیرۆرستی زۆر روون بوو، بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی بەغدادی پایتەخت، کە بۆ ئەمەش نە ژیانی هاوڵاتییان نە یاسا نێودەوڵەتییەکانیان لەبەرچاو گرتووە.

ئاشکراشیکرد، ئەم کردەوانە هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکات و پێشێلی سەروەری خاکی عێراقە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری عێراق و راکێشانییەتی بۆ ناو بازنەی ململانێکان، بۆیە لە هەموو کات زیاتر حکومەتی عێراق کار بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانیان دەکات.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: نەخۆشخانەیەكی حكومی لە هەولێر فرۆشراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟
پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی…
Total
0
Share