بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

ئەمشەو دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، قوربانییان لێنەكەوتووەتەوە.

تەقینەوەی یەكەم سەنتەرێكی مەساجكردنی لە ناوچەی كەڕادە كردووەتە ئامانج و زیانی مادی بەر شوێنەكە گەیاندووە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان، هەر ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، تەقینەوەیەكی تر لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدراوە و مەیفرۆشییەكی پێكاوە.

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە، “تەقینەوەكە لە ناوچەی بەسمایە ئەنجامدراوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام فرۆشگەكە زیانی زۆری پێگەیشتووە.”

تەقاندنەوەی مەیفرۆشییەكان لە بەغداد بووەتە دیاردە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە یەك ڕۆژدا سێ فرۆشگەی خواردنەوە كحولییەكان تەقێندراوەتەوە و بەهۆیانەوە كەسێك برینداربوو، سەرباری ئەوەش زیانی زۆر بەر فرۆشگەكان كەوتن.

كۆتایی ساڵی ڕابردووش لە یەك ڕۆژدا پێنج بۆمب بۆ چەند فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە، ئەوەش زیانی مادیی زۆری بە فرۆشگەكان گەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share