راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە تۆڵەی شەهید جوامێر سەرجەم مۆڵگەکانی تیرۆرستان لە چیای زەمبوور بۆردومانکران و خاپوورکران.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری ووردی هەواڵگری پاڵپشت بە لێکۆڵێنەوەکان لەگەڵ تیرۆریستی دەستگیرکراو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، پاش دیاریکردنی حەشارگە و مۆڵگەکانی داعش لە سنووری چیای زەمبور ی قەزای داقوق بۆردومانکران و لەئەنجامدا سەرجەم تیرۆریستان لەناوبران و مۆڵگەکانیان بەتەواوی خاپوورکران.

ئاشکراشیکرد، ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق بە فڕۆکەی (F-16)ئەنجامدرا، لەتۆڵەی شەهید جوامێر عەزیزدا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەستبەسەر 700 کیلۆگرام خواردنی خراپبوودا گیرا

بابەتی دواتر

وادەی تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share