لەسەر سووتانی 100 دۆنم پووش و پاوان دوو کەس دەستگیرکران و درانە دادگا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەکان بڵاویکردەوە، لەسەر کەوتنەوەی ئاگرێکی فراوان لە رۆژئاوای ناحیەی خەلەکان و بەدیاریکراوی لە گوندی شێخ مەنسوریان، زیاتر لە 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و چەندین داری سروشتی لە جۆری بەڕوو زیانیان پێگەیشت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاندووە و دواتریش دوو کەس لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکران کە کە سەرقاڵی پاکردنەوەی دەواجینێک بوون و ئاگرەکە لە دەست ئەوان کەوتووەتەوە و دواتریش دراونەتە دادگا.

بابەتی پێشتر

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی لە کەلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەر لە ئێمە و یاساش شێوێنراوە، چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی…
Total
0
Share