نوسراو بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بەرزکرایەوە

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، کە واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، وەزارەتەکە لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکانی نارد بۆ وەزارەتی دارایی.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لیستی ناوەکە بە CD نێردراوە و دەرچوانی ساڵانی 2017 تاوەکو ساڵی 2023 دەگرێتەوە و ژمارەیان 12 هەزار و 286 دەرچووە.

 هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، بۆ دابینکردنی پلەی وەزیفی و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ دەرچووان.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی وڵاتێک دوای 16 ساڵ لە زیندانیکردن خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید دەکات

بابەتی دواتر

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمە باران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share