بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 149.250 دینارە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 149.250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، بڕی 270 ملیۆن و 626 هەزار و 37 دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش 18 ملیۆن و 302 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بڕی 252 ملیۆن و 324 هەزار و 37 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە.

بەهای دۆلار لەماوەی رابردوو، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار لە 147 هەزار دینارەوە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 150 هەزار دینار و ئێستا کەمێک رووی لە دابەزین کردووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانێت مردن بەهۆی شێرپەنجە بۆ نیوە کەمبکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی وڵاتێک دوای 16 ساڵ لە زیندانیکردن خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share