توێژینەوەیەک: گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانێت مردن بەهۆی شێرپەنجە بۆ نیوە کەمبکاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی شێرپەنجەیی ئەمریکی، نزیکەی 40%ی حاڵەتە نوێیەکانی شێرپەنجە لەنێو گەورەساڵانی تەمەن 30 ساڵ و سەرووتر لە ئەمریکا و نزیکەی نیوەی مردنەکان – دەتوانرێت لە مەترسییەکانی خراپتربوونی نەخۆشییەکە و گیانلەدەستدان بپارێزرێن.

دکتۆر عارف کەمال، یەکێک لە توێژەران و بەرپرسی بەشی نەخۆشەکان لە سەنتەرەکە دەڵێت، “ئەمە شتگەلێکن کە مرۆڤەکان دەتوانن بە شێوەیەکی کردەیی هەموو رۆژێک شێوازی ژیانیان بگۆڕن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی مەترسییەکان بووە و بەشدارە لە نزیکەی یەک لە هەر پێنج حاڵەتێکی شێرپەنجە و نزیکەی یەک لەسەر سێی مردن بە شێرپەنجە.

هۆکارە سەرەکییەکانی دیکەی مەترسی بریتی بوون لە زیادبوونی کێشی جەستە، خواردنەوەی کحول، ناچالاکی جەستەیی، خۆراک و هەوکردنەکانی وەک HPV.

بەگشتی، توێژەران 18 هۆکاری مەترسی دەستکاریکراویان شیکردەوە لە سەرانسەری 30 جۆری شێرپەنجەدا، توێژینەوەکە دەریخستووە لە ساڵی 2019دا ئەم هۆکارانەی شێوازی ژیان پەیوەندییان بە زیاتر لە 700 هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجە و زیاتر لە 262 هەزار حاڵەتی مردنەوە هەبووە.

بابەتی پێشتر

دڵنیایی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 149.250 دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share