لاپۆرتا ڕکابەرانی ڕاماڵیوە .. چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی بارسا ماونەتەوە

خوان لاپۆرتا زۆرترین واژووی بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی بارسا کۆکردووەتەوە

ململانێکردن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە نێوان چوار کەسایەتیدا دەبێت و خوان لاپۆرتا زیاتر لە ڕکابەرانی واژووی بۆکراوە.

بەپێی یاسا ناوخۆییە کارپێکراوەکانی یانەی بەرشلۆنە، هەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەبێت زیاتر لە 2257 واژووی ئەندامانی یانە بەدەستبهێنێت تاوەکو ناوی بچێتە نێو لیستی چوار کاندیدی سەرەکییەوە، ئەم ڕێسایەش چەندین ساڵە کاریپێکراوە و سەرکەوتوو بووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای کۆکردنەوەی ڕێژەی واژووکردنی ئەندامان بۆ کاندیدەکانی ئەم وەرزە، هەریەک لە خوان لاپۆرتا، ڤیکتۆر فۆنت، ئیمێڵی ڕۆوسود، تۆنی فریسکا زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە و دەبنە چوار کاندیدی ڕکابەر بۆ پۆستەکە.

لاپۆرتا بە کۆکردنەوەی 10257 واژوو ڕکابەرانی دوو هێندە ڕاماڵیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2003 کە خۆی کاندیدکردووە 5725 دەنگی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2015شدا 4272 دەنگی واژووی کۆکردووەتەوە.

لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا کێبڕکێ دەکەن

ڕکابەرانی لاپۆرتا، پێکهاتوون لە فۆنت کە 4710، تۆنی فریسکا 2821 ، ئیمێڵی ڕۆسۆسد 2501 واژوویان کۆکردووەتەوە، لە بەرانبەردا ئۆگستی بینیدیتۆ، جۆردی فاری، چاڤی ڤیلاخوانا، لویس فێرناندێز، پیێری ڕیێرا واژووی تەواویان کۆنەکردووەتەوە و لە ململانێکە کراونەتە دەرەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت، کێبڕکێی سەرەکی پۆستی سەرۆکایەتی بارسا لە نێوان خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنتدا دەبێت، ئەم دوو کەسایەتییە خاوەنی بەهێزترین پڕۆژەکانن و بەڵێنی گەورەیان بە ئەندامان و هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە داوە.

بابەتی پێشتر

ئایا ساڵێکی ئابوریی سەخت چاوەڕێی عێراق و هەرێم دەکات؟

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان: 24 كاتژمێرە كەس بە كۆرۆنا نەمردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share