لێدوانی ئینزاگی دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان شانازی بە تیپەكەیەوە دەكات دوای ئەوەی توانیویانە شكست بۆ بردنەوە بگۆڕن.

لە چاوپێكەوتنێكدا دوای ئەوەی ناسناوی جامی ئیتاڵیایان لە یۆڤانتۆس سەند، سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان ڕایگەیاند: ئاستی تیپەكەمان زۆر باش دەركەوت، دوو گۆڵمان لێكرا لەگەڵ ئەوەشدا جڵەوی یارییەكەمان لەدەستنەدا.

وتیشی: “پێویست بوو لەو دۆخە خۆمان ڕزگاربكەین كە تێیكەوتین، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەكانم كۆڵ نادەن، ئاستێكی بەرزمان لە نیوەی دووەمدا پێشكەش كرد و كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان گرتبووە دەست.”

ئینزاگی وتیشی: “ئێستا دوو یاریمان ماوە لەخولی ئیتاڵیا، دەمانەوێت بە باشترین شێوە كۆتایی بە وەرزەكە بهێنین، پێویستە چێژ لەم ساتانە وەربگرین، من دڵخۆشم لەم یانەیە بەتایبەت لە پێناو هاندەراندا.”

لەكۆتایی قسەكانیشیدا ڕاهێنەری ئینتەر باسی لەوە كرد كە ئەوان توانیویانە سەركەوتن بەسەر لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنن لە چامپیۆنز لیگدا و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشدەچن.

بابەتی پێشتر

بایرن بۆندی مەزراوی یه‌کلایی کرده‌وه‌

بابەتی دواتر

عەبادی كتێبی "سەركەوتنی مەحاڵ"ی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل کاندیدکردووە. ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی…
Total
0
Share