پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە سبەی دووشەممە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت.
دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەک خوازیارە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە تۆماربکات یان گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێلەکەی بکات لەبەڕێوبەرایەتییەکانی دیکەی هاتوچۆی هەرێم بۆ بەڕێوبەرایەتیمان دەتوانێت سەردانمان بکات”.