راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتدا دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر داوای هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری چاكسازی و تیمێكی یاوەری بەشدارییان لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان CJTF-OIRو گروپی سەربازیی راوێژكاری فرەنەتەویی هاوپەیمانان ناسراو بە (MNAG) كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەبوو بە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە كە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی لە رێگای تیمەكانییەوە بەڕێوەی دەبات بە پاڵپشتی و راوێژی گروپی سەربازیی راوێژكاری فرەنەتەوەیی و راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی بەشداری پێبكرێت لە كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانان كە پەیوەستن بە پرسەكانی چاكسازیی پێشمەرگە و هەروەها پێویستە دوایین بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆسەكە بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان رۆڵیان دیاربێت لەو پڕۆژانەی پاڵپشت و راوێژكارین.

بابەتی پێشتر

دوا زانیاریی لەبارەی چارەنووسی گرێبەستەكان ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share