بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی گەنجەكەی حاجیاوا لە سوریاوە گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بە هەوڵی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ئەو گەنجەی حاجیاوا كە نێردرابوو بۆ سوریا گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی كە نیشتەجێی قەزای حاجیاوا بووە بە مەبەستی كۆچكردن ڕووی لە ئەوروپا كردبوو و دەستگیركرابوو نێردراوە بۆ سوریا كە لای گروپە میلشیاكانی سوریا دەستبەسەركراوە، بەڵام بە هەوڵی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران توانرا ئەو گەنجە بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێشتر چەند كۆچبەرێكی دیكە بە هەڵە نێردرابوون بۆ لیبیا و چەند وڵاتێكی دیكە بە هەوڵی حكومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتانە كۆچبەرەكانمان گەڕاندووەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان زیاتر بووە لە 250 كەس”.

بابەتی پێشتر

چوار چەكداری داعش كوژران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دوو خاڵی لەدەستدا و تۆپ لە یاریگای فرایبۆرگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share