سلێمانی.. لە ماڵێکدا دەستبەسەر زیاتر لە 500 کیلۆ جگەری قەدەغەکراودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 550 کیلۆگرام جگەر و قیمەی قەدەغەکراودا، ئەو بڕە جگەرە نەشیاوە لەماڵێکدا بووە و بەنیازبوون بەسەر دوکان و عەرەبانەکانی ناوبازاڕدا دابەشیبکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ئاسایشی ئابوری و پۆلیس لەماڵێکدا دەستبەسەر 550 کیلۆگرام گۆشت، قیمە و جگەردا گیرا، کە لە جۆری گۆشت و قیمەی هیندی و جگەری ئێرانی بوون.

ئەو جۆرە خۆراکانە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستییەوە قەدەغەکراون.

لەگەڵ ئەو بڕە لە گۆشت و جگەردا قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 250 کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو کەبەهۆی خراپی شێوازی هەڵگرتنیانەوە خراپ بووبوون.

خاوەنی ئەو خۆراکانە ڕادەستی یاسا کراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، دوکانەکەشی لە ناو بازاڕی دارەسوتاوەکە داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتكردنەوەی سیستمی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر بڕیاری تایبەت بە ڕەتكردنەوەی جێبەجێكردنی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت. ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

دژ بە بڕیاری دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. گردبوونەوەكە…
Total
0
Share