کۆمپانیای شاماران: تا کۆتایی مانگی 10 بە تەواوی ناتوانین نەوت لە سەرسنگ بەرهەمبهێنین

کۆمپانیای شاماران رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی ئەتروش دەستپێکردووەتەوە، بەڵام تا کۆتایی مانگی 10 ناتوانن لە کێڵگەی سەرسنک دەستپێبکەنەوە.

کۆمپانیای شاماران لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای دڵنیابوونەوەمان لە سەلامەتیی تیمەکانمان بەرهەمهێنانی نەوتمان بە تەواوەتی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش دەستپێکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لە کێڵگەی نەوتی سەرسنک سێ کۆگا و بۆری نەوت زیانیان بەرکەوتووە، ناتوانین تا کۆتایی مانگی 10 بەرهەمهێنان بە تەواوەتی ئاسایی بکەینەوە.

کۆمپانیای شاماران، کۆمپانیایەکی کەنەدییە و کاری بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش و سەرسنک لە پارێزگای دهۆک دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share