وەزارەتی نەوت: عێراق پابەندە بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی رێکەوتنی ئۆپیک.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئاماژەدان بە خەمڵاندنی سەرچاوە ناوەندییەکانی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر لەو بڕەی کە لە رێکەوتنی رێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی ئەندام، عێراق ئامادەی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و هەر قەرەبوویەکە کە لە زیادەی بەرهەمهێنانی نەوتی 2024 روویدابێت.

ئاشکراشیکرد، پابەندین بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی داواکراو بەپێی رێکەوتنەکە بۆ مانگی تەمموز و مانگەکانی داهاتوو، کە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نەوتی عێراق، بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو

بابەتی دواتر

ئێستا وردەکاریی شەڕەکەی قەرەهەنجیر ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون…
Total
0
Share