ئێستا وردەکاریی شەڕەکەی قەرەهەنجیر ئاشکرادەکات

وێنە: ئەرشیف

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوو.

ئاڤێستا محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دوو چەکداری داعش و هێزێکی ئاسایش روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەڕەکەدا دوو چەکدارەکەی داعش کوژراون و کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share