تەندروستیی جیهانی: تا ئێستا هەفتانە هەزار و 700 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەو،ە تا ئێستا پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا هەفتانە کۆتایی بە ژیانی نزیکەی هەزار و 700 کەس دەهێنێت.

تیدۆرۆس ئەدهانۆم گیبرییسیۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، تا ئێستاش پەتای کۆرۆنا هەفتانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و 700 کەس لە سەرانسەری جیهاندا، لەگەڵ ئەمەشدا داتاکانی ئەوەمان پیشان دەدەن بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانەوە رێژەی مردن رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو کەسانەی زیاتر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان هەیە ساڵانە بەکارهێنانی ڤاکسینەکان دووبارە بکەنەوە.

بەپێی ئامارە رەسمییەکان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا حەوت ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەوترێت ژمارە راستەقینەکە زۆر لەو ژمارەیە زیاترە.

 

بابەتی پێشتر

لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین گۆشتی سووری تێدا دەخورێت عێراق لە پلەی سێیەمدایە

بابەتی دواتر

لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share