عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند.

حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”فرۆشی بەرهەمەکانمان لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە دوو ترلیۆن 110 ملیار و 901 ملیۆن 839 هەزار و 933 دینار و بەو پێیەش فرۆشمان لەو رێگەیەوە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە”.

دەشڵێت، ”کۆمپانیاکەمان لە 1ی نیسانی  2023ەوە دەستیکردووە بە کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئێستا سەرجەم پارێزگاکان و ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاکەماندا هەیە وەک بریکارەکانی غاز، نەوتی سپی، مۆلیدە و وێستگەکان کار بەو سیستمە دەکەن”.

بابەتی پێشتر

كرێكارێك لە بینایەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەغداد بڕێك پارەی دیكەی رەوانەی هەرێم كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share