پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بە تایبەتی لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی باشووری هەرێم و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكووری هەرێم كەمێك بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لەپارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان كەمێك نزمتردەبن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتردەبن بەڕێژەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 45سلێمانی : 41دهۆك : 43كەركوك : 45هەڵەبجە : 44زاخۆ : 42سۆران : 40حاجی ئۆمەران : 33گەرمیان : 46

بابەتی پێشتر

چوار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیزدا خنكان

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە هەرێم هاوشێوەی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
Total
0
Share