وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەرکرد و ڕایگەیاند، پرۆگرامەکانی خوێندن تەواو دەکرێن و تاقیکردنەوەی مانگەکان و کۆتایی وەرز لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێن.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا کە ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان کراوە هاتووە کە پێویستە سەرپەرشتیاران لە کاتی سەردانیکردنی قوتابخانەکان، ئاگاداری دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان بکەنەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن 2020 – 2021 پرۆگرام کەمناکرێتەوە و دەبێت پرۆگرامەکان تەواو بکرێن.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، “خوێندنی پرۆگرامەکان بەپێی ڕیزبەندی کتێبەکان دەبێت و نابێت بەش و بەندەکان پاش و پێش بخرێن”.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، “هەڵسەنگاندنی نیوە وەرز و تاقیکرنەوەی مانگەکان و کۆتایی وەرزەکان بەپێی ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2020 -2021 و ڕێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 27ی ئەیلول بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد و لە بەرواری 10ی تشرینی یەکەمیش بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن بۆ قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی دیاریکرا، بەڵام مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبەکانی ڕۆژهەڵات داوا دەکەن حکومەتی هەرێم سنورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێت

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “با کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share