وادەی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان و رۆژانی یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق دەستدەكات بە تەمویلكردنی پارەكە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، “بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە نرخی نەوتدا روویدا

بابەتی دواتر

لەبارەی دامەزراندنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share