هەرێم و بەغداد لەسەر چەند پرسێك رێككەوتن و بڕیاردرا

وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و بڕیاری پێكهێنانی تیمێك درا بۆ رێكخستنەوەی رێكارە كارگێڕییەكان و دروستكردنی سیستمێكی دارایی گونجاوی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغداد.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە كە تایبەتبوون بە رێكخستنەوەی رێككارە كارگێڕی و داراییەكان لە نێوان هەرێم و بەغداد.
راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە د. ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەیبوون، باس لە چۆنییەتیی رێكخستنەوەی رێككارە كارگێڕییەكان و سیستمی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداد كرا بە شێوەیەك كە هاوشێوەی یەكتری بن و گونجاوبن لەگەڵ یەكتر.

دەشڵێت، “بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێكهێنانی تیمێك، ئەم تیمەش كار لەسەر رێكخستنەوەی رێككارە كارگێڕییەكان و دروستكردنی سیستمێكی دارایی گونجاو و هاوبەش دەكات لە نێوان هەرێم و بەغداد كە ئەمەش دەبێتە بناغەیەكی بەهێز بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گرفتە كارگێڕیی و داراییەكان بگەن بە چارەسەر”.

بابەتی پێشتر

لە سۆران حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

20 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی 20 هەلی دامەزراندن بۆ فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی پێنجوێن…
Total
0
Share