لە سۆران حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە ئیدارەی سۆران تۆماركرا كە ئەوەش هەشتەمین حاڵەتی تووشبوونە بە نەخۆشییەكە كە لەئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان.

د. سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستيی هەرێم راگەیاند، پیاوێكی تەمەن 55 ساڵی خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵدا تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تووشبووە لەئێستادا گەیەنراوەتە شاری هەولێر و چارەسەری پزیشكی پێویستی بۆ دەكرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاندووە کە بەشێوەی گرێبەستی مانگانەیە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
Total
0
Share