بڕیار بوو کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت، بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان تا ئێستا دەستیپێنەکردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بڕیاربوو کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی جیاوازی بۆچوونەکان لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە تا ئێستا دەستیپێنەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی عەرەبی داوا دەکەن کۆبوونەوەکە داخراو بێت و میوان و راگەیاندنەکان بەشداریی نەکەن، فراکسیۆنی یەکێتیش داوا دەکات کۆبوونەوەکە ئاشکرابێت و میوانان و راگەیاندنەکان بتوانن بیگوازنەوە.