بێگەرد تاڵەبانی: هەنگاوی جددیمان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران ناوە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەنگاوی جددیمان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناوە و كار ئاسانی دەكرێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقدا هەیە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و دەرگامان بەرووی یەكتردا كراوە، هەرچەندە ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران كاری چەند وەزارەتێكی دیكەشە، بەڵام هەنگاوی جددیمان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران ناوە.

وتیشی، “لە ئێستادا ئومێددەكەین رۆژمێریی كشتوكاڵی لەگەڵ حكومەتی عێراق یەكبخرێن و تا بتوانرێت پارێزگاری لە بەرهەمی جووتیاران بكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

عێراق لەسەر لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share