عێراق لەسەر لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ

ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لەبارەی هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، “هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بۆ خاكی وڵات رەتدەكەینەوە”.

لیوا یەحیا رەسوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لەبارەی هاتنەوەی سوپای توركیا كۆبووەوە لە كۆبوونەوەكەدا جەختلەوە كرایەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق وەفدێك بەمەبەستی بەدواداچوون لە هاتنەوەی سوپای توركیا دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆئەوەش كراوە، پێویستە توركیا بۆ هەر پرسێكی ئەمنی هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك وەزیرانی عێراق بەدواداچوون بۆ هاتنەناوەوەی سوپای توركیا دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بەزووترین كات مووچەی مانگی 10 خەرجبكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بە زووترین كات مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرجبكات…
Total
0
Share