لە دۆسیەی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا بەریتانیا 280 ملیۆن یۆرۆی لەدەستدا

لەو کاتەوەی رێکەوتن لەبارەی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا کراوە، بەریتانیا 280 ملیۆن یۆرۆی بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە ناردووە و دوای راگرتنی بڕیارەکەش حکومەتی رواندا ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە.

ئالن مۆکۆرالیندا وتەبێژی حکومەتی رواندا رایگەیاندووە، ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کروومانە بۆ ناردنی پەنابەرانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتەکەمان هیچ دەقێکی تێدا نییە ئاماژە بە گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بدات کە بەریتانیا بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی ئێمەی کردووە.

بەپێی رێکەوتنەکە تا ئێستا حکومەتی بەریتانیا 280 ملیۆنی یۆرۆی رەوانەی رواندا کردووە.

رۆژی شەممە لەدوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر رایگەیاند، پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share