پوتین كاتی ڕاگرتنی جەنگی لەگەڵ ئۆكرانیا ڕاگەیاند

سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، هێزه‌كانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بەردەوامدەبن له‌ شه‌ڕ و كاتی ڕاگرتنی جەنگیش ئاشكرادەكات.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە میانەی وتارێكدا جەختی لەوەكردووەتەوە، سوپای وڵاتەكەی تا كۆنتڕۆڵی شاری (لیسیتچانسك)ی ئۆكرانیا نه‌كه‌ن، جه‌نگ ناوه‌ستێنن.

باسی لەوەشكردووە، پوتین فه‌رمانی به‌ وه‌زیری به‌رگریی ڕوسیا كردووه‌، له‌ پلان و كاره‌كانی به‌رده‌وامبێت، تا تەواوی پلانەكانی جێبەجێ بكات، چونكە تا ئەوكاتە جه‌نگ ناوه‌ستێت.

ماوەی زیاتر لە دوومانگە هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەردەوامە سەرەڕای سزاكانی وڵاتان و هۆشداریی ئەنجومەنی ئاسایش، بەڵام هێشتا پوتین جەنگەكەی ڕانەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share