پێنج هۆكار لەسەر گرنگیی خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا

سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شۆفان خۆی دەبینێتەوە لە باشكردنی تەندروستیی دڵ، یارمەتی كۆئەندامی هەرس، رێكخستنی رێژەی شەكری خوێن و دابەزاندنی كێش.

شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە خواردنی شۆفان رۆژانە لە ژەمی بەیانیدا بۆ بەدەستهێنانی ژەمێكی تەندروست و لەشێكی تەندروست.

شۆفان چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەنێویاندا ئەم پێنج تایبەتمەندییەیە، وەك ئەوەی پێگەی (WIO News) بڵاویكردووەتەوە:

1- دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییەكان
شۆفان بە سەرچاوەیەكی هاوسەنگی ماددە خۆراكییەكان دادەنرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان، كانزاكان و دژە ئۆكسانە سەرەكییەكان كە پێداویستییەكانی جەستە لە سەرەتای رۆژەوە دەستەبەر دەكەن.

2- تەندروستیی كۆئەندامی هەرس
شۆفان بڕێكی زۆر لەو ریشاڵانەی تیایە كە دەتوێنەوە، ئەمەش رێكخراوەیی جوڵەی گەدە پەرەپێدەدات و پاڵپشتیی بەكتریای سوودبەخشی گەدە دەكات.

3- رێژەی شەكر لە خوێندا
ریشاڵەكانی ناو شۆفان مژینی شەكر خاو دەكەنەوە، ئەمەش یارمەتیی رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا دەدات و رێگری لە بەرزبوونەوەی دەكات.

4- تەندروستیی دڵ
دەتوانێت ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ LDL داببەزێنێت، ئەمەش مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

5- دابەزاندنی كێش
بەهۆی ئەوەی كالۆریی شۆفان كەمە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، هاریكار دەبێت لە هەستكردن بە تێری بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتی هەوڵی دابەزاندنی كێش و كەمكردنەوەی خواست لەسەر خواردنی ژمە سووكە ناتەندروستەكان.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك ئاراستەی لایەنە براوەكانی كەركوك دەكات

بابەتی دواتر

یەکەم هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە داواکەی سودانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share