وەزارەتی تەندروستی: تا شەوی ڕابردوو بەرزترین ژمارەی توشبوون تۆمارکراوە.. ژمارەکە یەکجار زۆرە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ناوەندەکانی پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی بەردەست وەزارەتەکەش تا کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو زۆرترین ژمارەی توشبووان تۆمارکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12:00ی شەو زۆرترین ژمارەی توشبووان تۆمارکراوە و ژمارەکە یەکجار زۆرە”

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە و زۆرترین توشبوونیش لە پارێزگای دهۆکە”.

بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی دکتۆر سامان بەرزنجی نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری دهۆک بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵ: بە کوڵاندن و بەستنی گۆشت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تێیدا لەناودەچێت

وەزارەتی کشتوکاڵ بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی توندتر کردووە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بەپێی رێنماییەکانی…
Total
0
Share