هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران ئاشکراکرا

دادگای باری کەسیی رەسافە بڵاویکردەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە ئابوورییەکان هۆکاری سەرەکین لە زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێکی دادگای باری کەسیی رەسافە، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەوەن، یەکەمیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لایەنی ئابوورین، جگە لەوەش پێکهاتەی بەها کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە لە ململانێیەکی تونددا بووە لەگەڵ بەهاکانی دیکەدا ئەمەش بەشێکی دیکەی هۆکارەکان پێکدەهێنێت.

ئەحمەد جاسب دادوەری یەکەمی دادگاکە دەڵێت، پێکهاتەی بەهای عێراق ناتوانێت بەرگەی رووبەڕووبوونەوەی ماوە درێژی بەهاکانی دیکە بگرێت بۆیە هەمیشە لە ململانێدایە لەگەڵیاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە ئابوورییەکان و نەخوێندەواری و کێشەی نیشتەجێبوون و ئامادەنەبوونی گەنجان بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەکە و هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەن.

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2022 دا 70 هەزار خێزانی عێراقی هەڵوەشاونەتەوە کە بە تێکڕا دەکاتە 200 خێزان لە رۆژێکدا.

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2023 دا رۆژانە بە تێکڕا 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

لەنێوان ساڵانی 2020-2021 15 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەنێوان ئەو کەسانە تۆمارکراوە کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە 15 ساڵان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندییەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو مانگرتنیان راگەیاند

بابەتی دواتر

باشترین راهێنانەکان بۆ رزگاربوون لە چەوریی ورگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هاوڵاتییان و ئەندامانی ڕەوتەکەی دەکات بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن و پشتیوانیی لە پڕۆژەی…
Total
0
Share