تۆتاڵ ئینێرجی و عێراق لەبارەی پڕۆژە 27 ملیار دۆلارییەکەوە رێککەوتن

کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیی فەرەنسی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە پڕۆژەیەک کە بەغداد نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر پێشنیاری کردبوو، کۆی گشتیی بەهای پڕۆژەکە دەگاتە 27 ملیار دۆلارە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پڕۆژەیە کە لە ساڵی 2021 لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە و جێبەجێکردنی دواکەوتووە، دوای ر ێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر خاڵە ناکۆکەکان کارەکانی پرۆژەکە بەرەوپێشدەچن.

لە مانگی ئەیلولی 2021دا عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی واژووکرد بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەک بۆ پێشخستنی پەرەپێدانی سامانە سروشتییەکانی عێراق و باشترکردنی کارەبا، بە کۆی گشتی بەهای پڕۆژەکە 27 ملیار دۆلارە کە 10 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیای تۆتاڵەوەیە.

دواتر بەهۆی ناکۆکی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکە لەبارەی هەندێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە پڕۆژەکە راگیرا.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە، 30%ی پڕۆژەکە بەدەستدەهێنێت، هاوکات کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی بانگهێشت کراوە بۆ کڕینی پشکی 25% و ئەو 45%یەی کە دەمێنێتەوە بۆ تۆتاڵ ئینێرجی دەمێنێتەوە.

لە ساڵی 2021 کۆمپانیای تۆتال ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر وەبەرهێنان لە 4 پڕۆژەی نەوت و گاز و وزەی نوێبووەوە لە بەسرە لە باشووری عێراق لە ماوەی 25 ساڵدا، بە بڕی سەرەتای 10 ملیار دۆلار، ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە لەلایەن هاوبەشەکانی دیکەوە دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین ژمارەی موسڵمانانی جیهان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

ئێنریکی لە لەندەنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share