بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن د. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێرانەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و تاوتوێی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد. جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین ڕێگە بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە. دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران کرد بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسیی و بنیاتنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێکان و سەقامگیرییەکی فراوانتردا.
هەروەها هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە مێژووییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێرانیان کرد و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دراوسێیەتیی باش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە.
لە درێژەی گفتوگۆکاندا، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران بانگهێشتی سەرۆک بافڵی کرد بۆ تاران بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.